درەختی توو
درەختیکی گەڵا وەریو و گەشە خیرايه، زیاتر لە ۱۰۰ ساڵ دەژی و بەرگەی بێ ئاوی دەگریت و نزیکەی ١٦ جۆری ناسراوی هەیە.
لە مێژووی گوندەکانی کوردستاندا درەختیکی بنەڕەتییە؛ جگە لە خواردنی بەرەکەی، دارەکەی بۆ خانوو دروستکردن و کەرەستەی کشتوکاڵی بەکار دیت. هەروەها گەڵاکەی بنچینەی بەخیۆکردنی کرمی ئاوریشم و دەستکەوتنی ئاوریشمە.
جۆره باوەکان: تووی سپی، تووی ڕەش و تووی سوور.
